کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی: بودجەی كوردستان لەبودجەی گشتی عیراق گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە

.

11:05 AM - 10/01/2019

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: لە یاسای  بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019، هیچ گۆڕانكارییەك لەبودجەی  هەرێمی كوردستان نەكراوە.
سیهام عەقیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 هەر بەرێژەی  لەسەدا دوانزەدەكەیە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە, وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی  لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەو بارەیەوە گفتوگۆ بكات و لەنزیكەوە گوێبیستی داواكاری و پێداویستییەكانی هەرێم بێت لەرووی دابینكردنی  بودجە بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیە بەنزیكترین یەكلایی بكرێتەوە و كۆتایی پێبهێنرێت.
سیهام عەقیلی ئاماژە بەوەشدەكات: ئەو لیژنەیەی بڕیاڕوایە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی بودجەی هەرێمەوە پێكبهێنرێت، هەریەك لە محمەد ساحب دەڕڕاجی و ناجی رەدیس و فەیسەڵ عیساوی  لەخۆدەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە