کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی راپەڕین خەڵاتی ڕێزلێنان بە چەند كەسایەتی و تێكۆشەرێكی دێرین دەبەخشێت

.

10:18 PM - 09/01/2019

مەڵبەندی 24ی راپەرینی ی.ن.ك خەڵاتی ڕێزلێنان بە چەند كەسایەتی و تێكۆشەری دێرین دەبەخشێت.
لەرێورسمێكی تایبەتدا بەئامادەبوونی وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامان و كادرانی سنوری راپەرین لەبارەگای مەڵبەند رێورەسمێكی تاییەتی رێزلێنانی مەڵبەندی 24 ڕاپەڕین بۆ پێنج كەسایەتی و تێكۆشەری دێرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەبەشێكی رێورەسمەكەشدا لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین ئاماژەی بەرۆڵی قارەمانانەی ئەو پێنج كەسایەتیەی سنوری راپەرین كرد و ئاماژەی بەوەدا: یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە رێزلە كەسایەتی و تێكۆشەرە دێرینەكانی دەگرێت و بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت لەسەر بەخشینی رێزلێنانی تایبەت بەو تێكۆشەرانەی كە هەموو تەمەنیان بەكوردایەتی و  یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەخشیووە.

S5Sbner15Tg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە