.
09:02 PM - 09/01/2019
ئەمڕۆ 9/1/2019 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له مام فارسی جوتیاران. له میانه‌ی ئه‌و پێشوازیه‌دا سه‌رۆک کۆمار ته‌کیدی له داوا و مافی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه به گوێره‌ی رێکاره یاسایه کارپێکراوه‌کان به شێوه‌یه‌ک که مافیان پارێزراو بێت.
سه‌رۆک کۆمار هه‌روا پشتیوانی خۆی بۆ جوتیارانی هه‌موو عیراق دووپاتکرده‌وه له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ و هه‌وڵدان بۆ زامنکردنی پێویستیه ناوخۆیه‌کان له که‌رتی کشتوکاڵی ناوخۆیدا.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا مام فارس سوپاسی پشتیوانی سه‌رۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی به‌ڕێزیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه مام فارس و هاوڕێکانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌کانی فرۆشی گه‌نم به وه‌زاره‌تی بازرگانی داواییه‌کی یاساییان له دادگا تۆمارکرد و دادگاش بڕیاری پێدانی ته‌واوی شایسته داراییه‌کانی په‌سه‌ند کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە