کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ باس لەگرنگی گەڕانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ كەركوك دەكات

.

07:38 PM - 09/01/2019

وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، گەڕانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمریكا بۆ سەربازگەی كەی وەن لەكەركوك بەهەنگاوێكی گرنگ ناو دەبات.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان وەستا رەسوڵ رایگەیاند: گەرانەوەی هێزەكانی هاپەیمانان بۆ بنكەی سەربازی كەی وەن هەنگاوێكی گرنگی قۆناغەكەیە و لەورێگەیەوە دەتوانرێت ئاسانتر شەڕی پاشماوەكانی داعش بكرێت.
لەبارەی گرنگی گەڕانەوەو جێگیركردنی زیاتری سەربازانی ئەمریكی لە كەركوك فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند: خاڵێكی تری گرنگی گەڕانەوەی هاوپەیمانان بۆ كەركوك بۆ هەماهەنگی و سەرپەرشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی تری عیراقە، كە ئەركی پاراستی شارەكەیان لەئەستۆ دەبێت لەهەمان كاتیشدا لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانرێت مەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوامی پێبدرێت.

HeF1QpvQ7Fg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە