کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارە ژێر بە ژێر و گوماناوییەكانی شاسوار

.

04:55 PM - 09/01/2019

وەك پێشووتر باسمان كرد گەندەڵی و داگیركاری و پارەخواردن و كارە نایاساییەكانی شاسوار عەبدولواحید كە بە هۆی بەرتیل و كاری نابەجێیەوە بۆی راییكراوە، (سیزنێكی نوێ) یە لە چیرۆكی ئەفسوناوی (هەزار و یەك شەوە)، بەڵام (كاراكتەر و دەرهێنەرو سیناریست)ی ئەو (سیزنە نوێیە) تەنهاو تەنها (شاسوار عەبدولواحید)ی تازە هەڵتۆقیوی نێو بازرگانی و سیاسەتە لەكوردستان.
زۆر جار ئەو بەناو (شاسوار)ە لەرێگەی كەناڵەكەی خۆی و زۆرێك لەو پەیج و ماڵپەڕە فەیكانەی بەپارەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند كڕیوونی و بەڕێوەیان دەبان باس لە (پابەند بوون بەیاسا)، (دەسەڵاتی دادوەریی)، (قۆرخكاری) دەكات و لەرێگەی چەند دروشمگەلێكی ژەهرئاساوە كە لە(تیرۆری سپی) دەچێت، مێشكی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە بەگشتی و سنوری زۆنی سەوز بەتایبەتی جەنجاڵ و نا ئارام دەكات.
لە(فەزیحە)یەكی تریدا، (شاسوار) بەشێكی زۆری زەوییەكانی (پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند) كە لەبنەڕەتدا بۆ (درەخت و سەوزایی)تەرخان كراوە، (داگیری دەكات) و بەبێ (رەزامەندی) و (مۆڵەت) و (ئاگاداری) فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، چەند كارێكی تری تیادا دەكات، بێگومان ئەم كارەشی وەك هەموو كارە نایاساییەكانی تری بە(بەرتیل دان) و (بەخشینەوەی ڤێلا) و (كاری ناشەرعی ) و (رێگە پێنەدراو)ەوە بۆ راییكراوە.
وەك دەیبینن لەنوسراوێكی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی) دا كە ئاراستەی (سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی)كراوەو وێنەیەكیشی دەست (گەلی كوردستان) كەوتووە، (بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی)، (بێ ئاگایی خۆی) لەو كارە (نایاسایی و ژێر بەژێر)ەی بەناو كۆمپانیاكەی شاسوار دەربڕیوەو دەڵێت "  هەر كارێكی زیادە ئەنجام دراوەو هەر یارییەكی نوێ كە دانراوە ، بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری فەرمانگەكەمان بووە"، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەش لەپێناو پاراستنی سەروەری یاسادا، داواش دەكات كە" رێكاری یاسایی لەگەڵ هەر زیادەڕەوییەكی وەبەرهێنەردا بگیرێتە بەر"، كە مەبەست لێی (شاسوار عەبدولواحید)ە.
 لەنوسراوێكی تریشدا  كە (فەرمانگەی وردبینی پارێزگای سلێمانی) ئاراستەی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی پارێزگای سلێمانی)كردووەو وێنەیەكی دەست (گەلی كوردستان) كەوتووە، بە ئاشكرا هەست بە گومانی ئەو فەرمانگەیە دەكرێت بەوەی (كارئاسانی زۆر ) بۆ وەبەرهێن و پرۆژەی چاڤیلاند كراوەو  داوایكردووە كە (لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكرێنەوەو بەزووترین كات وەڵامی یاداشتەكانمان بدەنەوە) كە هەموویان تایبەتن بە(كارە نایاسایی و ژێربەژێر و گوماناوییەكانی ئەو بەناو شاسوارە) كە هەم (خۆی) و هەم (رای گشتی)ش باش دەزانن ئەگەر (بەرتیل و بەخشینەوەی ڤێلا و كاری نابەجێ و ناشەرعی)ییەوە نەبوایە، ئەوا هیچ خانوویەكی بۆ تەواو نەدەكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە