کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

07:27 PM - 08/01/2019



ئەنجومەنی وەزیرانی‌هەرێمی‌كوردستان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریدا 352 دەرچووی كۆلێژی پزیشكی لەهەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.
بەگوێرەی فەرمانێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە ئیمزای (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی‌و پێویستی دامودەزگاكانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بەڕاژەی دەرچوانی كۆلێژی پزیشكی، بڕیاردراوە بەدامەزراندنی 352 دەرچووی خولی یەكەمی بەشە پزیشكیەكانی زانكۆكانی هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك بۆ ساڵی 2017- 2018. بەجۆرێك 137 پزیشك لەهەولێرو 158 پزیشك لەسلێمانی‌و 57 پزیشكیش لەدهۆك.
وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، ئەو پزیشكانە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن، بەناونیشانی (پزیشكی نیشتەجێی خولاو) بەمووچەو دەرماڵەی شایستە لە ڕۆژی دەستبەكاربونیانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە