کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتیی وەك یەك پاكێج مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكانی هەرێم و كەركوك دەكات

.

12:22 PM - 08/01/2019

 لاهور شێخ جەنگی تەئكید دەكاتەوە لەوەی یەكێتیی وەك یەك پاكێج مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و كەركوك و بەغدا دەكات.
لاهور شێخ جەنگی لە میانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەیدا بەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كۆدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە یەكێتیی، پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان و كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و بەغدای پێكەوە كردووەتە یەك پاكێج و داواكارییە رەواكانی كوردییان لە نێو پاكێجەكەدا كۆكردووتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكێتیی و پارتی سەبارەت بەو دۆسیەیانە كۆببنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە