کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

.

01:19 PM - 05/01/2019



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 6-1-2019 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت.

ماڵپەڕی میللەت خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم بلآودەکاتەوە کە بەم شێوەیەیە:
سبەی یەكشەممە 6 - 1- 2019
مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەش دەكرێت

دووشەممە 7 - 1- 2019
مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێ

3. سێ شەممە 8 - 1- 2019
وەزارەتی پەروەردە


چوار شەممە 9 - 1- 2019
وەزارەتی تەندروستی

پێنج شەممە 10 - 1- 2019
وەزارەتەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،دارایی و ئابووری ، زیندانی سیاسی ، دابەش دەكرێت

یەك شەممە 13- 1- 2019
وەزارەتی خوێندنی باڵا

دووشەممە 14- 1- 2019

مووچەی كەمئەندامان و

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

سێ شەممە 15- 1- 2019

وەزارەتی داد ، ئەنجوومەنی دادوەری

چوارشەممە 16- 1- 2019

وەزارەتی ئەوقاف ، سامانە سروشتیەكان

پێنج شەممە 17-1- 2019

مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن

یەك شەممە 20- 1- 2019

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری

دووشەممە 21-1- 2019
وەزارەتەكانی پلاندانان ، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە‌و گەیاندن

سێ شەممە 22- 1- 2019
سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم

چوارشەممە 23- 1- 2019
وەزارەتی كشتوكاڵ ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین، مووچە وەردەگرن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە