کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەردانە لەناكاوەكەی ترەمپ بۆ عیراق بەگوللە هاوەن و موشەك وەڵام درایەوە

.

12:20 PM - 27/12/2018

بەگوللە هاوەن و موشەك وەڵامی سەردانە لەناكاوەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق درایەوە.
سەرچاوە میدیاییەكان ئاماژەیان بەوەكرد: لەدوای سەردانە لەناكاوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ  بەموشەك و گوللە هاوەن وەڵامدرایەوە. ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەكەن: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند موشەك و گوللە هاوەنێك لەنزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق كەوتۆتەوە و  باڵیۆزخانەكەش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، موشەك بارانەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەدوای چەند سەعاتێك دێت لەسەردانە لەناكاوە و  نهێنییەكەی ترەمپ بۆ عیراق بۆ بەسەركردنەوەی سەربازانی وڵاتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە