کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 800 هەزار منداڵ لە هەرێم ڤاكسینی دژە ئیفلیجیان پێ‌ دەدرێت

.

08:12 PM - 23/12/2018



 لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكدا نزیكەی 800 هەزار منداڵ لە هەرێم ڤاكسینی دژە ئیفلیجیان پێ‌ دەدرێت.
د. رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم، هەڵمەتی كوتان دژی نەخوشی ئیفلیجی منداڵانی لە بنكەی تەندروستی نەورۆزی شاری هەولێر راگەیاند، و ئاماژەی بەوەشكرد كە هەڵمەتەكە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو بۆ منداڵانی یەك رۆژە تا خوار پێنج ساڵ دەكوترێن لەپێناو پاراستنیان لە نەخوشی ئیفلیجی، وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی هەڵمەتەكە بەهاوكاری رێكخراوی یونیسفی نێودەوڵەتی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان و مانگی سوری كوردستان بەرێوە دەچێت.
بەپێی داتایەك كە وەزیری تەندروستی ئاشكرایكرد لەهەرێمی كوردستان حەوست سەد و نەوەد و حەوت هەزار و 482 هەزار منداڵ دەكوترێن.

ITBQ8bfx3fs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە