کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر : هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوامی هەیە

.

06:51 PM - 23/12/2018



ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامیی هەیە، لەبارەی گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لەسوریاوە بۆ هەولێر وتی، هیچ زانیارییمان لەسەر ئەو بابەتە نیە.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: هەموو ئەو هاوكارییانەی لە لایەن ئەمریكاوە پێشكەش بەهێزی پێشمەرگە دەكران لە رووی راوێژكاری و مەشق و دابینكردنی پێداویستییەكانەوە تائێستاش بەردەوامیی هەیەو لەدوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لەسوریا بەهۆكاری كۆتایی هاتنی داعش هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر هاوكارییەكاندا نەهاتووە.
سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ هەولێر-یش رایگەیاند: وەك وەزارەتی پێشمەرگە هیچ زانیارییەكمان لەبارەی گواستنەوەی ئەو هێزانەی ئەمریكا نیە لە سوریاوە بۆ هەولێر و لەدوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكاش لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لەسوریا، هیچ سەر سەربازگەیەكی نوێ لە لایەن ئەمریكاوە لەهەرێمی كوردستان دانەمەزراوەو ئەوەی هەیە بەس دەنگۆیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە