کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەخانەی عەربەت پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە

.

07:15 PM - 18/12/2018


 فڕۆكەخانەی عەربەت بۆ خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە‌و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش داوا دەكات، بودجەیەكی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت تاوەكو بتوانن خزمەتی زیاتر بكەن.
فڕۆكەخانەی عەربەت كە حەوتەمین فڕۆكەخانەیە لە هەرێمی كوردستان‌و عیراق، لەبواری خزمەتكردن بە كەرتی كشتوكاڵ كار دەكات‌و لەماوەی ڕابردوودا توانیویەتی سودێكی باش بە جووتیاران‌و كەرتی كشتوكاڵ بگەیەنێت، هەروەها توانیویەتی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەدەست بهێنێت.
هاوكات (نەورۆز عەبدولقادر) بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی عەربەت ڕایگەیاند، هیچ بودجەیەكی تایبەتمان نیە‌و داواكارین بودجەیەكمان بۆ دابین بكەن تاوەكو بتوانین خزمەتی زیاتر پێشكەشی جووتیاران بكەین.

0XpsjvzEiRs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە