کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەنراوی هاوبەشی هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان

.

02:07 PM - 18/12/2018

   ئەمرۆ ( 18/12/2018) وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و پارتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە ئەنجام درا.
   كەش‌و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب ئالوگۆركرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌و یاسایی‌و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی.
  هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە