کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قبوڵی ناكەین یەكێتی پەراوێز بخریت

.

01:41 PM - 18/12/2018

 ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران تەئكید دەكاتەوە ئەگەر لایەنێك بیەوێت یەكێتی پەراوێز بخرێت ئەوا قبوڵی ناكەین.
لەو بارەیەوە حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی پیوكەی میدیای راگەیاند: پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام بەدووری دەزانین لەم دانیشتنەدا دەنگ بە كاندیدانی سەرجەم ئەو وەزارەتانە بدرێت كە تا ئێستا ماون.
وتیشی: لەوانەیە لەدانیشتنی ئەمڕۆدا لەو هەشت وەزارەتە 4 تا 5 وەزارەت دەنگی لەسەر بدرێت و یەكلایی بكرێتەوە.
سەبارەت بە وەزارەتەكانی تریش رایگەیاند ئەو وەزارەتانەی كە دەمێننەوە لە دانیشتنەكانی داهاتوو كە دەكەوێتە ساڵی تازەوە دەنگی لەسەر دەدرێت.
وتیشی: ئەگەر لایەنێك بیەوێت یەكێتی پەراوێز بخرێت و بەشداری حكومەتی نوێی عیراق نەكات، ئەوا قبوڵی ناكەین و هەڵوێستمان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە