کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوای لێبوردن لەتوركیا دەكات

.

12:57 PM - 18/12/2018

 عەقید شۆن رایان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، داوای لێبوردن لە توركیا دەكات لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی وتەی شەڕڤانێكی كورد كە سوپای توركیای بە تیرۆریستان ناوبردووە و رایگەیاندووە قەناس بەدەستەكانی سوپای توركیا لە خوێندنگەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا منداڵانی كورد دەكەنە ئامانج كاتێك بەرەو خوێندنگەكانیان دەڕۆن.
عەقید شۆن رایان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت بەهەڵە ئەو كۆمێنتەی شەڕڤانە كوردەكەی بڵاوكردۆتەوە كە سوپای توركیا بەتیرۆریست  ناودەبات و دەڵێت مەبەستی لەبڵاوكردنەوەی ئەو كۆمێنتە بۆ سوكایەتیكردن نەبووە بە توركیا كە هاوپەیمانی ئەمریكایە. داواش لەتوركیا دەكات داوای لێبوردنەكەی لێ قبوڵ بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی تورك پرێس، لەدوای بڵاوكردنەوەی  وتەی ئەو شەڕڤانە كوردە لەپەیجی تایبەتی عەقید شۆن رایان، لێپرسراوانی توركیا نیگەرانییان دەربڕیوە و لەرێگەی دیبلۆماسییەوە وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان ناچاركردووە داوای لێبوردن بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە