کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستابوون بەدەستدرێژی كردنە سەر ئافرەتان بەناوی نوشتەو جادووەوە

.

12:42 PM - 18/12/2018

 

 

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەناوی نوشتەو جادووەوە پارەیان لەكچان و ژنان وەرگرتووەو دەستدرێژییان كردوونەتە سەریان .

 

ڕۆژی 9/12/2018 ، هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد لەدژی كەسێك بەناوی (ج ، م ، ح ) كە چۆتە لای بەمەبەستی جادوو سیحر كردن ،دەستدرێژی كردۆتە سەری .

دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بەدەستگیركردنی تۆمەتبار بە پێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی و پاشان بۆ لێكۆڵینەوە سكاڵاكار نێردرا بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی پشكنین ، ڕاپۆرتی پزیشكی سەلماندنی كە سكاڵاكار دەستدرێژی كراوەتە سەر .

 

پاش بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و لێكۆڵینەوە لە شوێنی تۆمەتبار توانرا ڕۆژی 10-12-2018 ، تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بە تاوانەكەیدا و وتویەتی كە دەستدرێژی كردۆتە سەر سكاڵاكار و ئافرەتێكی تریش وە پارەی لە چەند ئافرەتێكی تریش وەرگرتووە بە مەبەستی جادوو و سیحر كردن بۆیان .

 

دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەریەك لە تۆمەتباران ( ه ، ع ، ع ) ، ( م ، ع ، خ ) و (أ ، ح ، ڕ ) كە هەمان كاریان لە گەڵ ژنان و كچان كردووە بەجۆرێك بە ناوی سیحر و جادووەوە پارەیان لێوەرگرتون و دەستدرێژییان كردونەتە سەریان .

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان بەردەوامە.

 

بۆیە لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بە فێڵ و تەڵەكەی ئەم جۆرە كەسانە تێنەكەون و لە هەرشوێنێك لەم جۆرە كەسانە هەبوو پەیوەندی بە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن و هەركەسێكیش سكاڵای هەیە دەتوانێت بچێتە بنكەی پۆلیسی كوردسات و سكاڵای خۆی تۆمار بكات .

 

بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پە یوەندییەكان 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە