کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی بەتوندی وەڵامی پارتی دەداتەوە

.

07:26 PM - 15/12/2018

یەكێتی بەتوندی وەڵامی قسەكانی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی لەبارەی هێرۆخان و ماڵی تاڵەبانی دەداتەوەو ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: قسەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی هیچ ئیعتیبارێكی نییەو تەنیا دەیەوێت لەو رێگەیەوە خۆی بباتە پێشەوە.
د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ SNN وەڵامی قسەكانی عەلی عەونی ئەندامی سەكردایەتی پارتی دەداتەوە، كە قسەی لەسەر تویتێكی قوباد تاڵەبانی كردبوو، لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەو قسانەی عەلی عەونی كردوویەتی، تەنیا بۆئەوەیە بەماستاوكردن خۆی بباتە پێشەوە، بۆیە قسەكانی هیچ ئیعتبارێكی لەلای ئێمە نییە، لەناو پارتیشدا قسەكانی هیچ ئیعتبارێكی نییەو تەنیا دەیەوێت بەو قسانە، خۆی لەبنەماڵەی بارزانی بباتە پێشەوە، ئەوەشی بۆ ناكرێت.
وتیشی: "خەبات و سەروەرییەكانی هێرۆخان زۆر زۆر لەوە گەورەترەو هەموو خەڵكی كوردستانیش دەزانن كە لە نیو سەدەی رابردوودا چیكردووەو لەدوای خەباتی شاخ چۆن خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە، بۆیە قسەكانی ئەو ئەندامەی سەكردایەتی پارتی لەبارەی هێرۆخان و ماڵی مام جەلال و برازاكانی، تەنانەت لەئاستی ئەوەشدا نییە وەڵامی بدەینەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە