کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێكی سەركردایەتی دەڵێت كە ماڵت لەشوشە بێت بەرد لەماڵی كەس مەگرە.

.

07:19 PM - 15/12/2018

 ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند هەندێك لە لێپرسراوانی پارتی بەرژەوەندی و پاروی چەوریان لەوەدایە كە نێوانی لایەنەكان گرژی زیاتری تێبكەوێت، ئەگەرنا دەبێت ئەوەیان لەبەرچاو بێت كەسێك یان لایەنێك ماڵی لە شوشە بێت نابێت بەرد بگرێتە ماڵی خەڵك,وتیشی: هەندێك كەس ئەوەندە داشۆراون لەبری ئەوەی رابردوویان بەبیرخۆیان بهێننەوە،هەوڵدەدەن برینەكان بكولێننەوە، كە بێگومان لەپێناو بەرژەوەندی و پاروی چەورییان دەیانەوێت سوود لەگرژی و ئاڵۆزی لایەنەكان وەربگرن,ئەمە وتانەی ئارێز عەبدوڵا لەكاتێكدایە كە لێپرسراوێكی پارتی بەناوی عەلی عەونی وتەیەكی جێگری سەرۆكی حكومەت كە وتبووی كەتنی گەورە نەكرێت دۆخی هەرێم باشدەبێت وا لێكدەداتەوە كە مەبەستی لایەنێكی دیاریكراوبێت، لە بەرامبەریشدا هێرش دەكاتە سەر  قوباد تاڵەبانی.
هاوكات قوباد تاڵەبانی-ش لە تویتێكدا لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، رەحمەت لەپێشینانمان كە وتوویانە: دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە.

21181615122018_kak qubad 02.jpg

32181615122018_555345324 copy.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە