کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی رافدێن رێنمایی پێدانی قەرزێكی 75 ملیۆن دیناری بڵاودەكاتەوە

.

10:54 AM - 15/12/2018




بانكی رافدێن مەرج و رێنمایی بۆ پێدانی قەرزێكی 75 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیانی عیراق كە بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون تەرخانیكردوە، بڵاوكردەوە.
بە پێی بەیاننامەیەكی بانكی رافدێن پێدانی ئەو قەرزە كە بڕەكەی 75 ملیۆن دینارە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوونە لەعیراقدا كە پێویستە كڕیار یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەو كۆمپانیایانەی وەبەرهێنان بكرێت كە لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان دروستدەكەن.
بەپێی مەرجەكانی بانكی رافدێن پێویستە بڕی قەرزەكە لەماوەی 15 ساڵدا بدرێتەوە و وەرگرتنەوەكەشی لەو مانگەوە دەستپێدەكات كە قەرزەكە دەدرێت.ئەو كەسەی كە قەرزی پێدەدرێت پێویستە عیراقی بێت و تەمەنی 18 ساڵی تەواو كردبێت لەگەڵ پێشكەشكردنی تەواوی بەڵگەنامەی عیراقی بوونی.
پێویستە كەسی قەرز وەرگر ،كەفیلێكی فەرمانبەری هەبێت و هەروەها ئەو یەكەی نیشتەجێبوونەش كە بەنیازی كڕینێتی بەناوی خۆیەوە بێت، خۆ ئەگەر كەسی قەرزوەرگر بۆخۆی فەرمانبەری دەوڵەت بوو ئەوا پێویستی بەكەفیل نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە