کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشتی ئاسمانی ئینسایت دەگاتە سەر رووی مەریخ

.

08:28 PM - 27/11/2018

ئیدارەی فرۆكەوانی و ئاسمانی ئەمریكی ناسراو بەناسا سەركەوتوو لە ناردنی كەشتی ئاسمانی ئینسایت بۆ سەر رووی هەسارەی مەریخ.
گەشتەكەی ئەو كەشتیە كە ماوەی شەش مانگی خایاندوە 548 ملیۆن كیلۆمەتری لەزەوییەوە بەئاراستەی مەریخ بڕیوەو لەهەمان كاتیشدا خێراییەكەی بۆ تێپەڕاندنی بەرگی دەرەوەی هەسارەكە 19 هەزارو 795كیلۆمەتر بووە لە سەعاتێكدا.
وەك سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان پێكردەوە كەشتیەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ  لەسەر رووی مەریخ دەمێنێتەوە بۆ  كۆكردنەوەی زانیاری تایبەت بە پلەی گەرماو بومەلەرزە و دواتر بەكارهێنانی ئەو زانیاریانە لەلێكۆڵینەوە زانستیەكانی تایبەت بەدرستبوونی مەریخ و هەسارەكانی تری خولگەی دەوری خۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە