کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیداری هونەری گەرمیان سازدەكرێت

.

08:06 PM - 18/11/2018



بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان لەشاری كەلار و بۆماوەی سێ ڕۆژ دیداری هونەری گەرمیان سازدەكات،كەتیایدا ژمارەیەك میوانی ناوەوە  و دەرەوە بەشداری دەكەن.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاكۆ هۆرێنی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان رایگەیاند: دیدارەكە بوارەكانی سینەما و میوزك و شانۆ دەگرێتەوەو بۆ ماوەی سێ رۆژیش  بەردەوام دەبێت كەلەرۆژی 22 تا 24 ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت. هاوكات رزگار فەقێ لیپرسراوی راگەیاندنی دیداری هونەری گەرمیان رونیكردەوە: لەدیدارەكەدا  حەوت شانۆی سەرشەقام و 17 فیلمی سینەمای بەشداری دەكەن لەگەڵ ریكخستنی چەندین دیبەتی تایبەت بەهونەر و سینەما.

vlE6W4JpIs8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە