کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەپێی زانستێكی نوێ دەتوانرێت ئاو لە هەواوە دروستبكرێت

.

10:57 AM - 29/10/2018

زاناكان بەدوای چارەسەرێكی نوێدا دەگەڕێن بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەی كەم ئاوی لەجیهاندا و بۆ ئەو مەبەستەش داهێنانێكی نوێ دەكەن.
تیمێك لەتوێژەرانی ئەمریكی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا چەند ئامێرێك دادەهێنن كەلەتوانایدا ئاوی خواردنەوە لە هەواوە  دروستبكات و ئەو پرۆسەیەش بە سكای  وۆتەر ناوبراوە. ئەو ئامێرە نوێیە لەتوانایدایە بڕی 300 گالۆن ئاوی خواردنەوە لەهەندێك بارودۆخدا بەرهەمبهێنێت.
بەهۆی ئەو داهێنانە زانستییە نوێیە كە بۆ مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی جیهان خزمەتێكی گەورەی دەبێت، تیمی توێژەرەكان بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلار  خەڵاتیان وەرگرتووە.
ئەو ئامێرانە نوێیانە لەناو سندوقێكی كانزایی گەورەدا دادەنرێن و بزوێنەرەكانی ئاو كار بۆ چڕكردنەوەی هەڵم و شێی ناو هەوا دەكەن و دەیگۆڕن بۆ ئاو.  دەشتوانرێت ئەم ئامێرانە بەسوتەمەنی یان بە ووزەی خۆر و ووزەی سروشتی تر كاریان پێبكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە