کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هاوپەیمانان سەردانی فەرماندەیی هێزی 70 دەكات

.

09:49 PM - 23/10/2018



 وەفدێكی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە گفتوگۆیانكرد لەبارەی مەترسی و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعش.
وەفدێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەیان كرد لەسلێمانی كەپێكهاتبوون لەئەفسەری ئەمریكی رێن فۆرس لێپرسراوی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا و  ئێریك ڤان دێن بۆش لێپرسراوی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانان لە هەرێم و سەرۆك و ئەندامانی كەی تی سی سی.
وەفدەكەش لەلایەن شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی یەكەی 70 و لیوا هاشم كۆیی لیپرسراوی ئیدارە و میرەو جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە و لیوا روكن مەریوان هەمەوەندی فەرماندەی هێزی پشتیوانی دوو و عەمید روكن خالید لەژوری ئۆپراسیۆنەكان و عەمید عیماد لەفێرگەی مەشقی كوبرا پێشوازیان لێكرا.
لەدیدارێكدا باس لەمەترسی و كاریگەریی پاشماوەكانی داعش لەعیراق و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەیان كرا و بڕیارە بەم نزیكانە وەفدەكەی هاوپەیمانان سەردانی فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە