کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لەعیراق سەردانی فەرماندەیی یەكەی 70 دەكات

.

06:05 PM - 21/10/2018



فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا لەعیراق سەردانی فەرماندەیی  یەكەی 70 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.
 ئەمرۆ لە بارەگای فەرماندەیی یەكەی 70 شیخ جعفر شیخ مستەفا بە یاوەری  هەریەك لە شیخ جلال شیخ ناجی لیپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگەو لیوا روكن بەختیار راویژكاری وەزارەتی پیشمەرگەو لیوا روكن مەریوان لپرسراوی هیزی پشتیوانی دوو  لەگەڵ محمدی حاجی قادر لیپرسراوی ئۆپراسیۆنەكانی یەكەی 70 پشوازیان كرد لە (سێری ) فەرماندەی هیزە تایبەتەكانی فەرەنسا لە عیراق كە بە مەستی بەسەر كردنەوەی تیمە فەرەنسیەكان و پتەو كردنی پەیوەندی نیوان هێزەكانیان و  هێزی پیشمەرگە سەردانی یەكەی 70 كردبوو.
هەر لەو دیدارەدا چالاكی و جموجوڵەكانی  داعش و راهینانی پیشمەرگە بە شێوەیەكی سەردەمیانە بەرباسخران و  هەردوولاش جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی  كە پێویستە پێشمەرگە پشتیوانی گەورە بكریت  لە رووی مەشق و چەك و راهینانەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە