کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراق سەردانی یەكەی 70 دەكات

.

07:04 PM - 16/10/2018

وەفدێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعیراق سەردانی  فەرماندەی  هێزەكانی یەكەی 70یان كرد.
وەفدەكە كە لەهەریەك لە جەنەراڵ (كەین) لێپرسراوی سەرجەم هێزە تایبەتەكان و عەقید (سنت) لێپرسراوی هێزە تایبەتەكانی هاوپەیمانان لەباكووری عیراق و عەقید(رودی) لێپرسراوی هێزە تایبەتەكانی هاوپەیمانان لەخۆرئاوای عیراق پێكهاتبوو لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی  یەكەی 70 ەوە پێشوازیان لێكرا.
لەو دیدارەدا باس لەرۆڵی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بەداعش كراو بڕیاریشە لەداهاتوودا ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی یەكەی 70 پێكبهێنرێت و لایخۆشیەوە جنەراڵ (كەین) بەڵێنی هاوكاری هەماهەنگی تەواوی بە فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70 دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە