کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان كرایەوە

.

12:50 PM - 12/08/2018

 قوباد تاڵەبانی داوا دەكات كۆمەڵگا سەرقاڵی كێشە سیاسییەكان نەكرێت.
 بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حكومی و كەسایەتی ئاكادیمی و مامۆستای زانكۆ، قوباد تاڵەبانی زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوانی لەشاری سلێمانی كردەوە.
لە میانی رێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی قەیوان قوباد تاڵەبانی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند كردنەوەی ئەم زانكۆیە هەنگاوێكی ترە بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان و زانكۆكان سەرپشك كراون بۆ كردنەوە یان لابردنی بەشەكان.
وتیشی: سیستمی پەروەردە پێویستی بە چاكسازی و ریفۆرمەوە هەیە و دەبێت هەمووان دەست لەناو دەست داهاتوو لە ڕابردوو باشتر بكەین , جێگری سەرۆكی حكومەت باسی لە رۆڵ و كاریگەی زانكۆ ئەهلییەكان كرد و رایگەیاند زانكۆ ئەهلییەكان بەپێی پلان و پێویستی بازار كادریان پێگەیاندووە.
لەبەشێكی تری  وتەكانیدا قوباد تاڵەبانی باسی لە چاكسازی لە خوێندنی باڵا كرد و رایگەیاند سیستمی پەروەردە پێویستی بە چاكسازی و ریفۆرمە و پێویستە زیاتر گرنگی بە توانایی مرۆیی بدرێت و نابێت كۆمەڵگا بەكێشە سیاسییەكان سەرقاڵ بكرێت.

w2AKtRSQZOU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە