.
11:21 AM - 07/08/2018
ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سکۆلارشیپی زانکۆی (پالازکی) کۆماری چیک ڕاگەیەنرا
به‌راورد به‌وڵاتانی ناوچه‌كه، زۆرترین ژماره‌ی خوێندكارانی کوردستان له‌م تاقیكردنه‌وه‌یە ده‌رچون
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: مایه‌ی شانازییه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه زۆترین ژماره‌ی كاندیده‌كانمان له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی زانكۆی (پلازكی) چیكی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپ ده‌رچون.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (6/8/2018) له میانه‌ی پێشوازیكردن له ستافی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپی چیكی هات.
له‌و دیداره‌كه‌دا، كه د.ئامانج عبدللە سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د، پاڤڵ سه‌رۆكی زانكۆی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر ئاماده‌یبون، له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان بۆ كوردستان وتی: ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كان له كوردستان، وتیشی ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بێ، له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زوی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین تیگه‌یشتنیكی فراوانترمان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكارانمان بتوانین بۆ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ئاماده بكه‌ین.
هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران خۆشحاڵی به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژماره‌یه له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: مایه‌ی شانازییه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه زۆترین ژماره‌ی كاندیده‌كانمان له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی زانكۆی (پلازكی) چیكی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپ ده‌رچون، هیواشی خواست له ساڵانی داهاتودا ژماره‌كه‌زیاتر بێ و، ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆ خوێندكاران بێنه پێش، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی پیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌كه و، هه‌ر كارئاسنیه‌ك كه خزمه‌تی به‌و پرۆسه‌یه بكات.
له به‌رامبه‌ردا، (د.ئیری ئێرمان) سه‌رۆكی وه‌فدی میوان، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی میواندارییه‌كه‌ی كرد سه‌رسامی خۆشی پیشاندا بە ئاستی به‌ئاستی زانستی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان و وتی: خوێندکارەکانتان ئاستی زانستیان زۆر بەرز بوە و نمونەی خوێندکاری لێهاتون, بۆیە مایەی شانازییە بۆ هەرێمەکەتان کە خوێندکارەکانتان بەو شێوازە پەروەردە کردوە، هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ورده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌كه كرد، هەروەها بە ناوی هەردوو زانکۆی پالازکی و زانکۆی ئۆستراڤا دەستخۆشی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕێکخستنی ئامادەکارییەکان و پشتیوانیکردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پێشکەشکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانسی زانستی.
نوێنه‌ری زانكۆی پلازكی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پێشنیازێكی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سكۆله‌رشیپه‌كان له (30) كورسی بۆ (50) كورسی خوێندن بۆ ساڵی داهاتو.
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی (5/8/2018) بەچاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ کاندیدانی سکۆلەرشیپی چیک لە زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
تاقیکردنەوەکە لەپرۆسەیەکی شەفاف و بەپێی پێوەرە زانستییەکان لەکەش و هەوایەکی زانستی لەبار، لەلایەن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌بردرا و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ی کرد و، تیایدا ( 74) کاندید کە پێشووتر ناوەکانیان لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا له پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (شۆرت لیست کرابون) و مافی به‌شداریكردنیان هه‌بو، ته‌نها (47) كاندید له‌و ژماره‌یه‌ك چونە پرۆسه‌ی پێشبڕكێ و، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێچوی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی گرتە ئه‌ستۆ.
له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا (8) كاندید توانیان له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربچن و، ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌ی چیك به‌ده‌ست بهێنن، به‌و ئه‌نجامه و به‌راورد به وڵاتانی دیكه خوێندكارانی كوردستان توانیان زۆترین كورسی خوێندن مسۆگه‌ر بكه‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای پیرۆزبایكردن له ده‌رچوان، داواش ده‌كات سبه‌ی چوارشەممە ، ڕێكه‌وتی (8/8/2018) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.
ناوی خوێندكاره سه‌ركه‌توه‌كان
ناوی سیانی سکۆری تاقیکردنەوەکان پسپۆڕی
ڕۆژ هەژار قادر 233 پزیشکی گشتی
ژیار یاسین تاهر مصگفی 233 پزیشکی گشتی
میلانۆ محمد صالح 213 ددانسازی
ڕەوا قوربانی عبدالرحمن 183 ددانسازی
میران عمر محمد فرج 181 ددانسازی
پەیام نایف جمال 175 ددانسازی
پێشەوا جەلال محمد 173 ددانسازی
سارا جادر ابراهیم 171 ددانسازی
تێبینی:
ئەو خوێندکارانەی کە بەشی ددانسازی وەرگیراون, ئەگەر خوێندنەکەیان بۆ ساڵی داهاتو دوابخەن, ئەوا ده‌توانن لە بەشی پزیشکی گشتی بخوێنن
o0OYPhFzphI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە