کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ درێژترین دیاردەی مانگ گیران لەم سەدەیە روودەدات

.

09:29 PM - 26/07/2018

سبەینێ درێژترین دیاردەی مانگ گیران لەماوەی سەدەی بیست و یەكدا روودەدات.
بەپێی ووتەی زانایانی گەردووناسی سبەی شەو مانگی خوێناوی لەزۆرینەی ناوچەكانی جیهان دەردەكەوێت و مانگ بەرەو سێبەری زەوی دەڕوات و بەوەش درێژترین دیاردەی مانگ گیران لەماوەی ئەم سەدەیە روودەدات.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ناسای ئەمریكی بڵاویكردەوە مانگ گیرانی تەواوەی ماوەی سەعاتێك و 42 دەقیقە دەخایەنێت و پێش ئەوە مانگ گیرانی لاوەكی روودەدات ، واتا مانگ ماوەی 3 سەعات و 54 دەقیقە لەبەشی تاریكی زەویدا دەمێنێتەوە.
ئەو دیاردەیەی مانگ گیرانە سبەی شەو لەهەریەك لەناوچەكانی ئەوروپا و ئەفریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان خۆرئاوابوون و نیوەی شەو دەبینرێت و هەروەها لەنیوەی شەو تاوەكو هەڵهاتنی خۆر رۆژی 28ی تەمووز لەزۆرینەی ناوچەكانی ئاسیا و ئوسترالیا بەدی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە