کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەوت تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن

.

05:45 PM - 17/07/2018

بنكەی پۆلیسی وارماوا حەوت تۆمەتبار دەستگیر دەكات

بەشی پۆلیسی شارەزور – بنكەی پۆلیسی وارماوا حەوت تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە هەستاون بەدزیكردنی جۆراو جۆر ، لە نێویشیاندا ژن و مێردێك هەیە كە منداڵێكی خۆیان بەكارهێناوە بۆكاری دزی .

بنكەی پۆلیسی وارماوا حەوت تۆمەتبار دەستگیردەكات :
-    4 تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت كە هەستاون بەدزیكردنی جۆراوجۆر .
-    ژن و مێردێك دەستگیردەكرێن كە هەستاون بەدزیكردن لەدوكان و ماڵان ،بەبەكارهێنانی منداڵێكی خۆیان .
-    تۆمەتبارێك دەستگیردەكرێت كە هەستاوە بەفێڵكردن لەڕێگەی سەندی پارە لەهاوڵاتیان گوایە دەیانێرێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان .

لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە