کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە سەرپەرشتیار و پلەدارەكانی هەریەك لە لیواكانی 3 و 7 ی تایبەت كرد

.

03:16 PM - 17/07/2018

نیوەڕۆی 16/07/2018 شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر لە نوسینگەی خۆی لە هەولێر پێشوازیكرد لە سەرپەرشتیار و پلەدارەكانی هەریەك لە لیواكانی 3 و 7ی تایبەت.
سەرەتا لە لایەن خۆیەوە لیوا ئەیوب یوسف  بەناوی خۆی و هەڤاڵانی لە لیواكانی 3  و 7ی تایبەت سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیانی كرد، گووتیشی: ئێمە هەموو كات پشتیوانیەكانی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین و لەبەرامبەر ئەو هاوكاری و پاڵپشتیانەی لە شەڕەكانی دژ بە داعش پێشكەشی ئێمەتان كردووە. هەر لە درێژەی دانیشتنەكەیاندا پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە لێپرسراوی مەڵبەند بە بۆنەی دەست بە كاربوونی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر و بەڵێنی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ دووپاتكردەوە و گووتشی: گومان لە لێهاتویی و كارامەیی بەرێزتان نیە بۆ خزمەتكردنی یەكێتی نیشتمانی كردستان و خەڵكی هەولێر درێغی ناكەن.
دواتر لەلایەن خۆیەوە شاڵاو كۆسرەت رسوڵ عەلی سوپاسی ئەو  سەردانەی كرد و گووتی: ئێمە لە هەر كوێ‌ پێشمەرگە هەبێت خۆمان بە خزمەتكاری پێشمەرگە دەزانین، هەروەها خۆشم پێشمەرگەیەكی ئەم كوردستانەم بۆیە ئەركی لە پێشینەم پاڵپشتیكردنی برا پێشمەرگەكانمە لە هەر شوێن و كات و ساتێك پێویست بكات لەوێم. هەر لە درێژەی قسەكانیدا شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ گوتی: ئێوەن نمونەی فەرماندە هەر ئازاكانی شەری بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆیە ئێوە بوونەتە سیمبولی پاراستنی خاك و نیشتمان.
 هەر لەو دانیشتنەدا باس لەو ناوچانەكرا كە دەبنرێت جموجۆڵی داعشی تیا ماوە و رۆژانەی بەرچاو دەكەون، بۆیە بە پێویستیان زانی بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو جموجۆڵانە و لە هەر كوێ‌ مەترسیان لەسەر دانیشتوان دروست كرد بەتوندی لێیان بێنە جواب و لە ناوچەكە دووریان بخەنەوە.

2715121772018_1Z6A0639.jpg

3115121772018_1Z6A0666.jpg

3915121772018_1Z6A0678.jpg

4515121772018_1Z6A0686.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە