کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاڵەوانانی جیهان گەرانەوە بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا

.

03:02 PM - 17/07/2018

 دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2018، هەڵبژاردەی فەرەنسا وەك پاڵەوانی جیهان وڵاتی روسیایان بەجێ هێشت و، گەیشتنەوە پاریسی پایتەختی وڵاتەكەیان, كە لەشەقامی شانزێ لیزێ بەسەدان هەزار كەس لەپێشوازیان بوون، بەگەیشتنیان بۆ فرۆكەخانە هۆگۆ لۆریسی گۆڵچی و كاپتن, یەكەم كەس بوو لەفرۆكەكە هاتە دەرەوە و جامەكەی بەدەستەوەبوو، لەدوای ئەو دیدیە دیشامپی راهێنەر و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لەفرۆكەكە هاتنە دەرەوە، یاریزانان و ستافی هونەری هەڵبژاردەكە لەبەردەم فرۆكەكەیا وێنەیەكی یادگارییان گرت كە ژمارەیەكی زۆر هاندەر لە فرۆكەخانە لەپێشوازیان دا بوون، دوای ئەوە كەژاوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ گێڕانی ئاهەنگ لەگەڵ هاندەراندا بەناو شەقامەكانی شاری پاریس گەران پێش ئەوەی لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی وڵات لەكۆشكی ئەلیزێ پێشوازییان لێ بكرێت و، لەوێ و بەئامادەبوونی 3 هەزار كەس ئاهەنگەكە درێژەی كێشا، واش بریارە یاریزانانی فەرەنسا لەبەرامبەر ئەو دەستكەوتە گەورەیە میدالیای شەرەفیان پێ بدرێت هاوشێوەی ئەوەی كە لەدوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 1998 بەیاریزانانی ئەو كاتە درا، كە دیدیە دیشامپی راهێنەری ئێستا وەك كاپتن و بۆ یەكەمجار جامەكەی بەرزكردەوە، جێی وەبیرهێنانەوەیە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای بردنەوەی لەكرواتیا بە 4 گۆڵ بەرامبەربەر 2 گۆڵ لەیاری كۆتایی جامی جیهانی بۆ جاری دووەم لەمێژویدا نازناوی پاڵەوانێتی یەكەی بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە