کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرتوا لەپەیوەندیكردن بەریاڵ مەدرید نزیك دەبێتەوە

.

02:59 PM - 17/07/2018

تیبۆ كۆرتوای گۆڵچی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی كە بە باشترین گۆڵچی جامی جیهانی 2018ی روسیا دەستنیشانكرا زۆر نزیكبۆتەوە لەوەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكات.
لای خۆیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویكردەوە: یانە مەدریدییەكە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو گۆڵچیە بەلجیكیە ئاشكرا دەكات و بڕی گواستنەوەكەشی 35 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: یانەی چێڵسی دەیەوێت سوود لەو بڕە پارەیە وەربگرێت كە لە فرۆشتنی كۆرتوا دەستیدەكەوێت بەو پێیەی گرێبەستی كۆرتوا لەهاوینی داهاتوو لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە كۆتایی دێت و وەرزی داهاتووش لە توانایدا دەبێت بە شێوەیەكی سەربەستانە و بە بێ بەرامبەر روو لەهەر یانەیەك بكات كە ئارەزووی دەكات، شایەنی باسە كۆرتوا پێشتر ئەزمونێكی لە لالیگا تاقیكردۆتەوە و لەریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید نازناوی پاڵەوانی ئەو خولەی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە