کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆنای ئیمری دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

.

02:57 PM - 17/07/2018

ئۆنای ئیمری راهێنەری نوێی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی پێكهاتەكەی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستبەرداری تواناكانی دوویاریزانی دەبێت.
لای خۆیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردەوە: هەر یەك لە دانی ویلباكی هێرشبەر و داڤید ئۆسپنیای گۆڵچیی ریزەكانی یانەكەیان لەم میركاتۆی هاوینەیەدا جێدەهێڵن، ئەمەش لەدوای ئەوەی ئەو راهێنەرە ئیسپانیە بەو دوو یاریزانەی راگەیاندووە لە پلانەكانی وەرزی داهاتوودا پشتیان پێ نابەستێت، رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: هۆكاری پشت پێنەبەستی ئۆنای ئیمری بە داڤید ئۆسپینا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یانە لەندەنیەكە گرێبەستی لەگەڵ بێرند لینۆی گۆڵچی یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی ئیمزاكردووە و شانبەشانی پیتەرچیك یاری بەو دوو گۆڵچیە دەكات، لەلایەكی ترەوە بەهۆی بوونی پێیر ئیمریك ئۆبامیانگ و ئەلیكسەندەر لاكازێت لەهێڵی هێرشبردن پشت بە تواناكانی ویلباك نابەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە