کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید یەكەم راهێنانی لە ژێر سەرپەرشتی لۆپیتیگی ئەنجامدا

.

02:48 PM - 17/07/2018

یانەی ریاڵا مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكرد و یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانی لە ژێر سەرپەرشتی جولیان لۆپیتیگی راهێنەری نوێی یانەكە ئەنجامدا.
دوابەدوای وازهێنانی زینەدین زیدانی فەرنسیی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی و دەستنیشانكردنی لۆپیتگیی وەك راهێنەری نوێی یانە مەدریدییەكە كە پێشتر ئەركی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیای لە ئەستۆ بوو وە دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پێش دەسپێكی دوا یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا ئەو راهێنەرە ئیسپانیە بەهۆی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ میرینیگی بێ ئاگاداری بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەو راهێنەرەیان پێش دوو رۆژ لە دەسپێكی یارییەكان دوورخستەوە، دوێنێش ئەو راهێنەرە سەرپەرشتی یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانی یانە نوێكەی كرد و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم یاریزانانەكان دواتر راهێنانەكان بە ئامادەبوونی 21 یاریزان دەستیپێكرد كە لە نێویاندا گاریس بەیل و كەریم بینزیما دەبینرا و ڤینیسۆس جۆنیۆری یاریزانی نوێی یانەكەش بەشداری تیاداكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە