.
02:41 PM - 17/07/2018
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پێگەی سەرەكی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە: كە لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئەمسترامی هۆڵندی گەیشتونەتە رێككەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی بەرگریكارێكی ئەو یانە ئینگلیزیە بۆ ریزەكانی یانە هۆڵندییەكە.
یانە ئینگلیزییەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوَتەوە: لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵندی گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی كۆتایی سەبارەت بە دەستەبەركردنی تواناكانی دالی بلێندی بەرگریكاری ئەو یانە ئینگلیزییە، جێی وەبیرهێنانەوەیە دالی بلیند پێش 4ساڵ لە ریزەكانی یانەی ئەیاكسەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە كرد و بەهۆی ئەوەی لە لایەن خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەكەوە پشتی پێ نەدەبەسترا و لەسەر كوری یەدەك دادەنیشت بڕیاری جێهێشتنی یانەكەیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە