کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برایتۆن تواناكانی گۆڵچیەكەی فۆڵهامی دەستەبەركرد

.

02:35 PM - 17/07/2018

یانەی برایتۆنی ئینگلیزی بەرەسمی دیڤید باتۆنی گۆڵچی یانەی فوڵهامی بۆریزەكانی گواستەوە ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەو گۆڵچیە 29ساڵە ئیمزاكرد.
بەمەش دیڤید باتۆن بووە پێنجەم یاریزان كەلەم وەرزەدا یانەی برایتۆن تواناكانی بەدەستهێناوە بێ ئەوەی بڕی دارایی گرێبەستەكەی ئاشكرابكات، لای خۆیەوە كریس هۆتۆنی راهێنەری برایتۆن لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئاسوودەیە بەپەیوەندیكرنی باتۆن بە ریزەكانی یانەكەی و ئاماژەی بەوەشكرد: باتۆن بەهۆی ئەو شارەزاییەی هەیەتی لە توانایداییە سوود بە یانە  نوێكەی بگەیەنێت ، ووتیشی: باتۆن زیاد لە 300یاری لە پریمەرلیگ ئەنجامداوەو  ئەمەش وادەكات شانبەشانی مات رایانی گۆڵچی سەرەكی یانەكە خزمەتێكی باش بكات ، شایەنی باسە باتۆن كاروانی وەرزشی خۆی لە ریزی یانەی تۆتنهام هۆتسبێر دەستپێكرد و لەوەرزی رابردووش زیاد لە 60یاری بۆ یانەی فولهام ئەنجامدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە