کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆناكۆ ركابەری چێڵسی و یۆڤانتۆس لەسەر ئەستێرەكەی روسیا دەكات

.

02:31 PM - 17/07/2018

یانەی مۆناكۆی فەرەنسی رایگەیاند: گرێبەستێكی پێشكەش بە یانەی سیسكا مۆسكۆی رۆسی كردەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەلیكسەندەر گۆلۆڤینی ئەستێرەی ئەو یانەیەكە لە هەمان كاتدا یانەكانی یۆڤانتۆسیی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
گۆلۆڤین بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی روسیای 2018لەریزی هەڵبژاردەی میوانداردا پێشكەشی كرد بووە جێی بایەخی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا، لای خۆیەوە ڤادیم ڤاسیلێڤی جێگری سەرۆكی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی سكای سپۆرتی بەریتانی ئاشكرایكرد: تا ئێستا زیاد لە جارێك گرێبەستمان پێشكەش بە یانە روسیەكە كردووە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی گۆلۆڤین و گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت، شایەنی باسە پێشتر هەریەك لە یانەكانی یۆڤانتۆس و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان داو یانە ئیتاڵیەكەش بڕی 20ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی تەرخانكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە