کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت

.

10:26 AM - 17/07/2018

پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مامۆستایان دابەش بكرێت و بۆ مانگی داهاتووش مووچەی مامۆستایان دوای وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و كێشەكانی كرێی خوێندن و مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
عەبدولواحید محەمەد سكرتێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە گەلی كوردستانی راگەیاند: وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی پێداون مووچەی مامۆستایان بۆ مانگی داهاتوو لە ریزبەندی پێشەوەبێت و دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بێت. سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانیش، بۆ ئەم مانگە سكرتێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان وتی: وەزیری دارایی و ئابووری وتوویەتی، پارەكەی بەغداد گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و تەنها بڕیاری خەرجكردنی ماوە، بۆیە پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مامۆستایان دابەش بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە