کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دالیچ : بەرامبەر فەڕەنسا چانس یاوەرمان نەبوو

.

01:35 PM - 16/07/2018

 لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری كۆتایی بیست و یەكەمین جامی جیهانی هەڵبژاردەكان  زلاتكۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا ئاماژەی بەوە كرد  بەهۆی نەبوونی چانسەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دووچاری شكست هاتن و نازناوی جامەكەیان لەدەستدا  لە درێژەی قسەكانیدا ئەو راهێنەرە باسی لەوە كرد لە 20 دەقیقەی سەرەتای یاریەكەدا توانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن  بەڵام دوای لێدانە سزاكە ئاستی یاریزانەكانی بەرەو دابەزین چوو  زلاتكۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا ئاماژەی بەوەش كرد : لە پشووی نێوان گێمەكاندا قسەی زۆری لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەكەی كردووە و دوای لێ كردوون لەگەڵ دەست پێ كردنی گێمی دووەم فشارێكی زۆر بخەنە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی فەڕەنسا  ئەو راهێنەرە ئەوەشی باس كرد لەگەڵ دەست پێ كردنی گێمی دووەمی یاریەكە زیاتر لە جارێك نزیك بوون لە یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە  بەڵام چانس یاوەریان نەبوو  زلاتكۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا تەئكیدی لەسەر ئەوەش كردەوە : گەر لە گێمی دووەمدا ئەنجامەكەیان هەر زوو یەكسان بكردایەتەوە ئەوا چانسێكی زۆریان دەبوو یاریەكەش بە سوودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن  لە كۆتایی ووتەكانیشدا زلاتكۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا كرد كە نازناوەكەیان دەستەبەر كرد و لە هەمان كاتیشدا ستایشی ئاست بەرزی هەڵبژاردەكەی ووڵاتەكەی كرد و ئاماژەی بەوەش دا كە توانیان بە درێژایی پاڵەوانێتیەكە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە