کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاڤارد : بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال خەونی هەموو یاریزانێكە

.

01:25 PM - 16/07/2018

 لە میانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا بینجامین پاڤاردی بەرگریكاری لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند: بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال خەونی هەموو یاریزانێكە و ئەویش لای خۆیەوە بە بردنەوەی ئەو نازناوە خەونەكەی هاتۆتە دی  لە درێژەی قسەكانیدا پاڤارد خۆشحاڵی خۆی دەربری لە یەكەم بەشداری كردنی لە ركابەرییەكانی مۆندیال توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان  لەلایەكی تریشەوە ئەو بەرگریكارە باسی لە یاری كۆتایی بەرامبەر كرواتیا كرد و ئاماژەی بەوەش دا لە سەرەتای یاریەكەوە بەرامبەر بەو هەڵبژاردەیە دووچاری ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە  بەڵام لە گێمی دووەمدا بە تایبەتی لە دوای تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم توانیان كۆنترۆڵی نێو یاریگا بگرنە دەست  لە كۆتایی قسەكانیشدا بینجامین پاڤاردی بەرگریكاری لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ستایشی تواناكانی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی كرد كە توانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن و لە هەمان كاتیشدا سوپاسی دیدیە دیشامپی راهێنەر كرد كە لەم مۆندیالەدا متمانیەكی زۆری پێ بەخشی و وەكو یاریزانێكی سەرەكی لە یاریەكاندا پشتی پێ بەست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە