کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیشامپ : توانیمان مێژوویەكی نوێ بۆ خۆمان و هەڵبژاردەكەمان بنوسینەوە

.

01:23 PM - 16/07/2018

 پاش تەواو بوونی یاری كۆتایی مۆندیالی روسیا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەو یاریە  دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا باسی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا كرد و ئاماژەی بەوەش دا توانیان بە شایستەیی خۆیان نازناوەكە بەدەست بهێنن  لە درێژەی قسەكانیدا دیشامپ باسی لەوە كرد : لەم مۆندیالەدا توانیان بە كۆمەڵێك یاریزانی لاو و كەم ئەزمونەوە مێژوویەكی نوێ بۆ خۆیان و هەڵبژاردەكەیان بنوسنەوە  لە لایەكی تریشەوە ئەو راهێنەری رایگەیاند : هەر لە سەرەتای جامەكەوە كاریان بۆ ئەوە كرد یاری لە دوای یاری ئاستیان بەرەو پێشتر ببەن  هەر ئەوەش وای كرد ببنە پاڵەوانی جیهان  لە وەڵامی پرسیارێكیشدا ئەو راهێنەرە تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە تەنها ئامانجیان بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیال نییە  بەڵكو كار بۆ ئەوە دەكەن لە داهاتووشدا سەرجەم نازناوەكانی وەكو یۆرۆ و جامی كیشوەرەكان دەستەبەر بكەن  لەلایەكی تریشەوە ئەو راهێنەری باسی لەوە كرد : یاریزانانی هەڵبژاردەكەی لەگەڵ دەست پێ كردنی مۆندیال باوەرێكی تەواویان بە خۆیان هەبوو كە بتوانن بەرامبەر بە سەرجەم هەڵبژاردەكان بردنەوە تۆمار بكەن و بگەنە دوا وێستگەی جامەكە  سەبارەت بە هەڵبژاردەی كرواتیاش ئەو راهێنەرە ستایشی تواناكانی یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیەی كرد و ئاماژەی بەوەش دا كە كرواتیا یەكێك بوو لە بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئەم مۆندیالە  لە كۆتایی قسەكانیشدا دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ووتی ئێستا كاتی ئاهەنگ گێرانە و لەو باوەرەشدایە ئاهەنگی هاندەران و یاریزانان بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە