کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتوان گیزمان بە باشترین یاریزانی یاری كۆتایی دیاریكرا

.

01:15 PM - 16/07/2018

 دوا بەدوای تەواو بوونی یاری كۆتایی جامی جیهانی روسیا  كە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كۆتایی پێهات  ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی ئەو هەڵبژاردەیە لەلایەن لیژنەی رێكخەری جامەكەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكەی پێ بەخشرا  ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لەو یاریەدا گریزمان توانی ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات و لە هەمان كاتیشدا ئەو ئەستێرەیە توانی ببێتە هۆی تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی و گۆڵی دووەمیشی پیبەخشین  لە چاوپێكەوتنێكیشدا گریزمان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە بە باشترین یاریزانی یاری كۆتایی مۆندیال دەستنیشانكراوە و لە هەمان كاتیشدا خۆشحاڵیەكی زۆری دەبری كە توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی نازناوی جامەكە بەرز بكاتەوە  لە درێژەی قسەكانیدا گریزان ئاماژەی بەوە كرد : هەر لە سەرەتای جامەكەوە باوەڕێكی تەواویان بەخۆیان هەبوو كە بتوانن ببەنە پاڵەوانی جیهان و لە كۆتاییشدا ئەو ئاواتەیان هاتە دی  لە كۆتایی قسەكانیشیدا گریزمان سوپاسی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسای كرد كە توانیان هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە كار بۆ دەستەبەر كردنی نازناوەكە و لە هەمان كاتیشدا سوپاسی هاندەرانی هەڵبژاردەكەی كرد كە لەم مۆندیالەدا بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە پاڵپشتیان بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە