کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساوسگێت : سەرەرای شكست بەڵام هەست بە ئاسوودەیی دەكەین

.

11:39 AM - 15/07/2018

لای خۆشیەوە گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری دەستنیشانكردنی پلەكانی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی روسیا رایگەیاند : سەرەرای شكست و لە دەستدانی پلەی سێیەمی مۆندیال   بەڵام ئەوان شەرم لە پلەی چوارەمی ناكەن و هەست بە شانازییەكی زۆر دەكەن كە توانیان تا قۆناغی نیوەی كۆتایی ببڕن و یەكێك بن لە هەڵبژاردەكانی چوارگۆشەی زێڕین   لە درێژەی قسەكانیدا ساوسگێت باسی لەوە كرد : لە ركابەرییەكانی مۆندیالی روسیا زۆر شت فێر بوون و ئەم مۆندیالەش بووە تاقیكردنەوەیەكی زۆر باش بۆ یاریزانەكانیان   لەلایەكی تریشەوە ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەش كردووە : لە ئەنجامەكانی ئەم جامە زۆر شت فێر دەبن و لەو باوەرەشدایە لە داهاتوودا بتوانن بە شێوەیەكی باشتر بەشداری لە پاڵەوانێتیەكاندا بكەن   سەبارەت بە یاری نێوان هەڵبژاردەكەی و هەڵبژاردەی بەلجیكا گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند: لە بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە دووچاری ئاستەنگی زۆر بوونەوە   بە تایبەتی كە یاریزانانی بەلجیكا لە هێرشی هەڵگەراوەدا زۆر بەهێز بوون و هەر بەو هۆیەشەوە لە دوا دەقیقەكانی یاریەكەدا گۆڵی دووەمیان لێ تۆمار كرا   لە كۆتایی قسەكانیدا گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاماژەی بەوە كرد : شانازی بە یاریزانانی هەڵبژاردەكەیەوە دەكات و هیوای ئەوەشی خواست لە داهاتوودا ببنە یەكێك لە هەڵبژاردە بەهێزەكانی جیهان و ركابەری لەسەر دەستەبەر كردنی سەرجەم نازناوەكان بكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە