کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارتینێز : توانیمان لەم مۆندیالەدا ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەین

.

11:36 AM - 15/07/2018

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامە وانی تایبەت بە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئینگلتەرا لە میانی دەستنیشانكردنی پلەكانی سێیەم  و چوارەم جامەكە   رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا رایگەیاند :  بەرامبەر ئینگلتەرا توانیان یەكێك لە باشترین یاریەكانی خۆیان ئەنجام بدەن و بە شایستەیی خۆشیان توانیان ببنە خاوەنی میدالیای برۆنز   لە درێژەی قسەكانیدا مارتینێز ئاماژەی بەوەش كرد : دوای بردنەوەیان لە بەرامبەر بەرازیل باوەرێكی تەواویان بەخۆیان هەبوو تا بگەنە یاری كۆتایی    بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو   لەلایەكی ترەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانیە تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەموان لە ئاستی هەڵبژاردەكە رازین   بە تایبەتی هاندەرانیان كە لەو باوەرەدایە وەكو پاڵەوان پێشوازیان لێ بكەن   سەبارەت بە جامەكەش   رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ئاماژەی بەوە كرد: بەشێوەیەكی گشتی مۆندیالی روسیا سەركەوتوو بووە و لە رووی بەڕێوەبردنیشەوە لە ئاستێكی بەرزدا بووە   لە كۆتایی قسەكانیشیدا رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا هیوای ئەوەی خواست لە داهاتوودا بتوانن ئاستی بەرز تر و ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنن   بە تایبەتی لە یۆرۆی  2020 كە یاریزانانی هەڵبژاردەكە هەر لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكەن  نازناوی ئەو جامە گرنگەی كیشوەری ئەوروپا بەدەست بهێنن .   

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە