کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوی دوو كاندیدی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

.

01:05 PM - 14/07/2018



سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ئاماژەی بەوەدا كە لە ئێستادا و دوای كەمبوونەوەی چانسی كاندیدەكانی پێشوو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتووی عیراق , هەریەكە لە فالح فەیاز راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و تاریق نەجم سەركردەی دیاری حزبی دەعوە پێشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
 لەو بارەیەوە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بەوەداوە كە كە لەئێستادا ئەو دوو كەسایەتییە زۆرترین چانسیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی نوێ‌ و بەتایبەتی كە هەردوو كەسایەتییەكە لەلایەن ئێرانەوە قبوڵكراون .
 رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە كەسایەتی فالح فەیاز لەلایەن ئێرانییەكان و ئەمریكییەكانیشەوە پەسەندكراوە .
 هەرچی تاریق نەجمە بەشێوەیەكی گشتی جێی متمانەی ئەمریكییەكان نییە.
سەبارەت بە هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵا لە نەجەف لەسەر ئەو دوو كاندیدە رۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەكەوە ئاماژەی بەوەداوە كە هەڵوێستی مەرجعی باڵا لەسەر تاریق نەجم ئیجابییە كە ناوبراو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵیان هەیە, بەڵام فالح فەیاز ئەو لێكنزیكییەی نییە لەگەڵ مەرجعیەتی نەجەف كە بێگومان كاریگەری دەبێت لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە