کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیتانا : هەست بە شانازی دەكەم كە یاری كۆتایی مۆندیال بەڕێوە دەبەم

.

12:25 PM - 14/07/2018


 بۆ جاری دووەم لە مێژووی مۆندیال ناوبژیوانی یاری دەست پێك  یاری كۆتایی جامەكە بەڕێوە دەبات  پێش چەند رۆژێك لە بە ڕێوەچوونی یاری كۆتایی بیست و یەكەمین جامی جیهانی  یەكێتی تۆپی پێی جیهان و لیژنەی رێكخەری جامەكە ناوی ناوبژیوانی یاری كۆتایی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و كرواتیایان بڵاوكردەوە  یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا ئەركی یاری كۆتایی بە نیستۆر فابیان پیتانای ئەرجەنتینی بسپێرێت  نیستۆر فابیان پیتانا لە 17ی مانگی 6ی ساڵی 1975 لە شاری كۆرپوسی وڵاتی ئەرجەنتین لە دایك بووە  پیشەی سەرەكی ئەم ناوبژیوانە جگە لە كاری داوەری مامۆستای جومناستیكە و لە بواری ئەكتەریشدا كاری كردووە  نیستۆر پیتانای تەمەن 43 ساڵ لە ساڵی 2007 وە بروانامەی ناوبژیوانی دەستەبەر كردووە و لە ساڵی 2010 شەوە بۆتە ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی  نیستۆر فابیان پیتانا لە سەرەتای كاری ناوبژیوانیدا  داوەری یارییەكانی خولی پلە سێ و پلەی دووی ئەرجەنتین بووە و دواترین ناوبژیوانێتی بۆ یارییەكانی خولی پلە یەك و نایابی وڵاتەكەی كردووە  هەروەها بەهۆی بەرزی ئاستی و توانای جەستەییەوە ناوبراو بۆتە ناوبژیوانی یارییەكانی جامی لیپەرتادۆرێس و دواتریش یارییەكانی جامی كوپا ئەمریكای بەڕێوەبردووە  نیستۆرپیتانا بۆ یەكەم جار و لە ركابەرییەكانی مۆندیال  لە یارییەكانی جامی جیهانی ساڵی 2014ی ووڵاتی بەرازیل كاری ناوبژیوانی كردووە و لەو جامەشدا چوار یاری بەڕێوەبردووە  هەروەها لە جامی كیشوەرەكانی ساڵی رابردووش دوو یاری داوەر بووە  لە لێدوانێكیشدا نیستۆر پیتانا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە وەكو ناوبژیوانی یاری كۆتایی دەستنیشانكراوە و لە هەمان كاتیشدا ئاماژەی بەوە كردووە : هەست بە شانازی دەكات كە دوا یاری مۆندیال بەڕێوە دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە