کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی لالیگا لەیاری كۆتایی مۆندیال باڵادەستن

.

12:17 PM - 14/07/2018


 یەك شەممەی داهاتوو لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2018ی روسیا هەڵبژاردەی فەرەنسا روبەروی هەڵبژاردەی كرواتیا دەبێتەوە  فەرەنسا دوای بردنەوەیان لە بەلجیكا بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لە قۆناغی پێش كۆتایی بلیتی گەیشتنە یاری كۆتاییان یەكلایی كردەوە  بەڵام كرواتیا بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئینگلتەرای بردەوە  ئەگەر تەمشای لیستی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و كرواتیا بكرێت یانەیەك نییە تاك لایەنە خاوەن زۆرترین یاریزان بێت لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یەكە  بەڵكۆ 6 یانە هەیە كە هەریەكە و 3 یاریزانی لە لیستی ئەو دوو هەڵبژاردەیەیە ئەوانیش ریاڵ مەدرید كە مۆدریچ و كۆڤاسیچ و ڤاران لەو یانەیەن  لەگەڵ بەرشەلۆنە كە پێك هاتوون لە راكیتیچ و ئۆمتیتی و دیمبلی  یانەی پاریس سان جێرمان كە مباپێ و ئاریۆلا و كیمبی مبی لەو یانەن  هەروەها یانەی مۆناكۆش پشكی هەیە لەلیستی هەردوو لایەنی یاری كۆتایی  ئەوانیش سۆپاتیچ و سیدیبی و لیمار  گریزمان و لۆكاس هیرناندیز و سیمی فرسالیكۆش لە ئەتڵەتیكۆمەدرید  لەیانەی مارسیلیاش هەریەكە لە تۆفان و ماندادا و عادل رامی  بەوەش خولی ئیسپانی زۆرترین نوێنەری هەیە لەیاری كۆتایی  بە 10 یاریزان  كە جگە لەیاریزانانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ستیڤن نزۆنزی یاریزانی سیڤیلیەش هەیە  لەدوای لالیگا خولی فەرەنسی لەپلەی دووەمدایە بە 9 یاریزان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە