کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینڤانتیۆی سەرۆكی فیفا ستایشی مۆندیالی روسیا دەكات

.

12:16 PM - 14/07/2018


 جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا جامی جیهانی 2018ی روسیا بەباشترین پاڵەوانێتی لەجیهان ئەژمار دەكات بە بەراورد بەوانەی رابردوو  ئینڤانتینۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لەیاریگای لۆژنیكی بۆی رێكخرابوو وتی : بەر لەچەند ساڵێك وتومە ئەم مۆندیالە باشترین دەبێت لەمێژوودا و ئەمرۆش دوپاتی دەكەمەوە كە ئەم پاڵەوانێتی یە باشترینە  سەرۆكی فیفا ئەوەی رونكردەووە : روسیا گۆرانكاری بەسەردا هاتووە و بووەتە وڵاتێكی راستەقینە بۆ تۆپی پێ نەك تەنها بۆ جامی جیهانی كە بە بەرزترین ئاست میوانداری كرد  بەڵكو تۆپی پێ لەو وڵاتە بووەتە  بەشێكی گرنگ لەژیانی دانیشتوانەكەی ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هەڵبژاردەی روسیا لەجامی جیهانی پێشكەشی كرد  لە رۆژی 14ی مانگی رابردوەوە وڵاتی روسیا میوانداری جامی جیهانی 2018 كرد و یاریەكانی ئەو پاڵەوانێتی یە لە 12 یاریگا و لە 11 شاردا بەرێوە دەچێت و رۆژی یەك شەممەش دوا یاری لە نێوان فەرەنسا و كرواتیا لەسەر یاریگای لۆژنیكی لەمۆسكۆی پایتەخت ئەنجام دەدرێت  ئینڤانتینۆ بۆ رۆژنامەنوسان ئەوەی ئاشكرا كرد : هەموو شتێك لەم وڵاتە زۆر سەرنج راكێشە و جامی جیهانی كاریگەری دەبێت بۆ بەرەو پێش چونی روسیا لە ریزبەندی لەنێو وڵاتانی تۆپی پێ لەبەر ئەوەی وڵاتێكە دەوڵەمەندە بە رۆشنبیری و مێژوو و مرۆڤایەتی   
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە