کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی دورخستنەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری راگەیاند

.

12:15 PM - 14/07/2018


یانەی چیڵسی ئینگلیزی كۆتایی هاتنی كاركردنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەكە راگەیاند لە دوای دوو وەزر كاركردن لەو پۆستە  یانە لەندەنیەكە لەرێگەی پێگەی رەسمی خۆی و لەبەیاننامەیەكدا دوپاتیكردۆتەوە : هاوبەشی نێوان یانەكە و كۆنتی كۆتایی هاتووە ئەوەش دوای بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ و نازناوێكی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لەماوەی سەرپەرشتیكردنی یانەكە  بلوز هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە دەخوازێت لە كاروانی داهاتووی  چاوەرێش دەكرێت ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشوی ناپۆلی  لەداهاتویەكی نزیكدا بگاتە لەندەن لەپێناو ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چیڵسی لەجێگای كۆنتی  جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی چیڵسی وەرزی رابردوو نەیتوانی پارێزگاری لەنازناوەكەی بكات و لەهەمان كاتدا شكستی هێنا لەگەیشتنە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای ئەوەی لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی پریمەرلیگ جێگیر بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە