کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئونای ئیمری كۆتایی هاتنی گرێبەستەكانی ئارسناڵی راگەیاند

.

12:13 PM - 14/07/2018


 ئونای ئیمری ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد : تارادەیەك گرێبەستەكانی میركاتۆی ئەم هاوینەی كۆتایی پێ هێناوە و دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو كارە  یانەی ئارسناڵ بەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ماتیۆ گوین دۆزی یاریزانی هیڵی ناوەراستی یانەی لۆریانی فەرەنسی هەنگاوەكانی بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی بۆ سەرەتای وەرزی نوێ كۆتایی پێ هێنا  ئەو یاریزانە لاوە فەرەنسیە بو بەپێنجەم یاریزان كە ئارسناڵ لەژێر سەرپەرشتی ئونای ئیمری راهێنەری نوێ بیباتە ریزەكانی لەدوای ستیڤان لیشتشتاینەر و سوقراتیس پاپاستاسۆ بۆلۆس و بێرند لینۆی گۆڵچی و لۆكاس تۆرێرای ئۆرگوایی  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئونای ئیمری بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند : یانە گەورەكان دەرگاكانی داناخات بۆ هێنانی یاریزانی نوێ  بەڵام لەئێستادا پێكهاتەی یانەكە تەواو ئامادەیە و رەنگە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی تر ئەنجام بدەین  ئیمری ئاماژەی بەوەكرد : دەیەوێت 5 كاپتن بۆ یانەكە هەبێت بەڵام تا ئێستا ناوەكانیان یەكلایی نەكراوەتەوە و ئەوەی دیارە كۆسیلینی یە كە كاپتنی یەكەمە و پێویتسە هەمووان رێزی لێ بگرن  جێی باس كردنە : یانەی ئارسناڵ لەیەكەم یاری وەزری نوێی پریمەرلیگ  و لەرۆژی 11ی مانگی داهاتوو میوانداری مانچستەرسیتی پاڵەوانی وەزری رابردوو دەكات
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە